كۆسره‌ت ره‌سووڵ: داعش 120 چه‌كداری هێنابووه كه‌ركووك به‌ڵام شكستیهێنا
K24 - هه‌ولێر:
كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له شاری كه‌ركووكه‌وه رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش نزیكه‌ی 120 چه‌كداری هێناوه‌ته كه‌ركووك.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ، له كه‌ركووكه‌وه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ته‌واوی شوێنه‌كانی دیكه‌ش كۆنتڕۆڵده‌كرێنه‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، چه‌كدارانی داعش، په‌لاماری چه‌ند شوێنێكی شاری كه‌ركووكیاندا و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پۆلیس و ئاسایشی ئه‌و شاره‌وه، توانرا په‌لاماره‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش رابگرن.
كه‌مێك به‌ر له ئێستاش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به كوردستان 24ی راگه‌یاند، هۆتێلی جیهاد كۆنترۆڵكرایه‌وه، كه دوو چه‌كداری داعش كه خۆیان له‌ناو باڵه‌خانه‌ی هۆتێله‌كه‌ی حه‌شاردابوو.