هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: له واده‌ى خۆي‌دا ئاڵوگۆڕى پۆسته‌كانى سلێمانى ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی له لايه‌ن یەکێتیی و گۆڕانه‌وه، بووه‌تە بابەتێكی گه‌رمی ناو میدیای كوردی، پۆستی پارێزگاری سلێمانی، کە ئێستا بەدەست یەکێتیەوەیە، به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوانیان دەبێت له مانگی ئابدا بدرێتە بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
لەدوای رێکكەوتنی یەکێتی و گۆڕان نزیکبوونەوەی وادەی ئاڵ‌و گۆڕکردنی پۆستی پارێزگای سلێمانی لەلایەن یەکێتیەوە بۆ گۆڕان مژاری رۆژ پۆستی پارێزگای سلێمانی کە ئێستا بەدەست یەکێتیەوەیەوە بڕیاریشە بە پێی رێکەوتنی ھەردوولایەن لەمانگی ئابى ئه‌مساڵدا ئه‌و پۆستە بدرێت بە گۆڕان.
ھەڤاڵ ئه‌بو به‌كر کە کاندیدی گۆڕان بووە بۆ ئەم پۆستە لە رێگای کوردستان 24ه‌وه باس لەوەدەکات بەپێ ئەو 2 رێکكەوتنەی لەگەڵ یەکێتی ھەیانە دەبێت مانگی ئابى ئه‌مساڵ ئەو پۆستە ئاڵوگۆڕبکرێت.