گواردیۆلا دوای یارییه‌كه‌ باسی خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول ده‌كات

ماوه‌ی 50 خوله‌ك له‌ ژووری جلگۆڕینی یاریزانان ماوه‌ته‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی به‌ گۆڵێك له‌گه‌ڵ ساوسهامپتۆنی میوانی یه‌كسانبوو، به‌مه‌ش بۆ پێنجه‌مین یاری نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، دوای یارییه‌كه‌ گواردیۆلا بۆ ماوه‌ی 50 خوله‌ك له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان له‌ ژووری جلگۆرینی یاریزانان ماوه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌یش پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ دواكه‌وت.

دوای ئه‌وه‌ی به‌ دره‌نگه‌وه‌ به‌شداری پرێس كۆنفرانسه‌كه‌ی كرد، گواردیۆلا له‌ وڵامێكی رۆژنامه‌نووساندا له‌ باره‌ی دواكه‌وتنی و ئه‌م ماوه‌ زۆره‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ماوه‌ته‌وه‌، پیپ به‌ گاڵته‌وه‌ ده‌ڵێت: دره‌نگ كه‌وتم به‌ هۆی چێژ وه‌رگرتن له‌ خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول و كێشانی جگه‌ره‌.

دواتر گواردیۆلا قسه‌ جدییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات و ده‌ڵێت: ئێمه‌ به‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستمان پێكرد، ئێستاش ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه‌ لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان.

گواردیۆلا گوتیشی: هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانمان بۆ گرینگیدانمان بوو به‌ چامپیۆنز لیگ، ئه‌مه‌ش به‌ زیانم له‌سه‌ر یاریزانان له‌ پرێمه‌ر لیگ شكایه‌وه‌.

دوایین بردنه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له‌ 24ـی مانگی رابردوو بوو كاتێك له‌ یانه‌ی سوانزی سیتیان برده‌وه‌، له‌ كۆی 9 یاری 20 خاڵیان كۆكردۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ وه‌رزی رابردوو پێلێگرینی له‌ 9 یاری 21 خاڵی بۆ مانچێسته‌ر سیتی ده‌ستخست بوو.