به‌ ڤیدیۆ..مانچێسته‌ر سیتی به‌ بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ ئازاره‌كانی كه‌م كرده‌وه‌

چه‌ندان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كران

له‌ گه‌ڕی ده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ، دوای 6 یاری دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بۆ چنینه‌وه‌ خاڵه‌كان گه‌ڕایه‌وه‌ و به‌ 4 گۆڵی بێوڵام له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان له‌ یانه‌ی وێست برۆمیچی برده‌وه‌.

هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی ئه‌گوێرۆ له‌م یارییه‌ رۆژووی گۆڵ تۆمارنه‌كردنی شكاند و له‌ گێمی یه‌كه‌م دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له‌ خوله‌كه‌كانی 19 و 28 تۆمار كرد.

له‌ گێمی دووه‌میش، ناوه‌ڕاستكاری ئه‌ڵمانی (ئیلكای گۆندوگان) دوو گۆڵی له‌ خوله‌كه‌كانی 79 و 90 تۆمار كرد و به‌ 23 خاڵ خۆیان له‌گه‌ڵ ئارسێناڵ هاوتا كرده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ لوتكه‌ی خوله‌كه‌.

ـ مانچێسته‌ر سیتی دوای 6 یاری، یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد.

ـ ئه‌گوێرۆ به‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لوتكه‌ی گۆڵكارانی پرێمه‌ر لیگی گرت و خۆی له‌گه‌ڵ كۆستا به‌ 7ی گۆڵ هاوتا كرده‌وه‌.

ـ بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ ئیلكای گۆندۆگان له‌ یارییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی گۆڵ ده‌كات و گۆڵیش دروست ده‌كات.

ـ كیڤین دی برۆین له‌م یارییه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی زیاد كرد و له‌ 54 یاری به‌شداری له‌ 36 گۆڵ كردووه‌، 18 گۆڵی كردووه‌ و 18 گۆڵیشی دروست كردووه‌.