دوای مووسڵ ده‌چینه ره‌ققه
K24 - هه‌ولێر:
ماركۆ تۆنه‌ر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "هه‌رچه‌نده هێشتا راست و درووستی تۆماره ده‌نگییه‌كه‌ی به‌غدادی یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسی یه‌كه‌می داعش پێشتریش رێكخراوه‌كه قسه‌ی له‌و جۆره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه".
مارك تۆنه‌ر گوتیشی: "هیچ تۆمارێكی ده‌نگی ئه‌و واقیعه ناگۆڕێ كه له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه، به‌تایبه‌تیش ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، هیچ گۆڕانكارییه‌كیش به‌سه‌ر پلانه‌كانماندا نایه‌ت، بۆ وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له رێكخراوی داعش له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانی عێراق و سووریا".
مارك تۆنه‌ر دووپاتیشی كرده‌وه، ده‌ستكه‌وتی باش بۆ تێكشكاندنی رێكخراوه‌كه وه‌یهاتوون و ئێستاش پێشڕه‌وییه‌كان به‌رده‌وامن به‌ره‌و ناو شاری مووسڵ و گوتی: "بێگومان دوای مووسڵ، له ره‌ققه‌ش به‌ره‌نگاری داعش ده‌بینه‌وه، هیچ تۆمارێكی ده‌نگیش ناتوانێت ئه‌و واقیعه بگۆڕێت".
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016 ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای عێراق، له رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ به‌ره‌و ناو شاره‌كه به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش فرقه‌ی ئاڵتوونی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی كۆنتڕۆڵكرده‌وه.