به ڤیدیۆ.. گواردیۆلا نووسینه‌وه‌ی ریكۆردی ڕه‌شی ده‌ستپێكرد
له گه‌ڕی یازده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی نزیك بوو له بردنه‌وه، به‌ڵام له دواساتی یارییه‌كه لێدانێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت و دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 5 نۆڤێمه‌به‌ری 2016، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی میدلزبره‌ی تازه‌سه‌ركه‌وتووی خوله‌كه كرد.د
له خوله‌كی 43 سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ یه‌كه‌مین گۆڵی له یارییه‌كه بۆ مانچێسته‌ر سیتی تۆمار كرد و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 8 گۆڵ و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دیێگۆ كۆستا سه‌رلیستی گۆڵكه‌رانی پرێمه‌ر لیگی گرت.
له دواساته‌كانی یارییه‌كه، مارتن دی روون، ناوه‌ڕاستكاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی میدلزبره ئازاره‌كانی گواردیۆلا زیاتر كرد، كاتێك له خوله‌كی 90 ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات.
له دوای یارییه‌كه ئه‌م ئامار و داتایانه تۆمار كرا.
ـ مانچێسته‌ر سیتی له دوایین 21 یاری به‌رامبه‌ر میدلزبره ته‌نیا 4 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، خاوه‌نی 6 یه‌كسانبوون و 11 شكسته.
ـ مانچێسته‌ر سیتی له دوایین 5 یاری له پرێمه‌ر لیگ ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
ـ مانچێسته‌ر سیتی شكستی هێنا له هێشتنه‌وه‌ی تۆڕه‌كه‌ی به خاوێنی، له 11 یاری، 9 یاری تۆڕه‌كه‌ی به پاكی راگرت بوو.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 24 خاڵه له پێشه‌نگی ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ ماوه‌ته‌وه، هه‌ریه‌كێك له یانه‌كانی ئارسێناڵ، لیڤه‌رپوول، چێڵسی یان ئیڤه‌رتۆن یارییه‌كه‌یان ببنه‌وه، لوتكه‌ی خوله‌كه مانچێسته‌ر سیتی وه‌رده‌گرنه‌وه.