هه‌رێم داوای هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی له رووسیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه رۆژنامه‌ی "ئیزڤیستیا" رووسی بڵاویكردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له رووسیا كردووه هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی هه‌رێمی كوردستان بكات.
رۆژنامه رووسیه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ی له زاری "فه‌لاح مسته‌فا" به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گواستووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی" له میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا"میخائیل بۆ‌گدانۆڤ" ئه‌و داوایه‌ی كردووه كه رووسیا هاوكاری سه‌ربازی و مرۆیی هه‌رێمی كوردستان بكات.
مه‌به‌ستی داواكارییه‌كه‌ش بۆ هاوكارییكردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كانه كه له ناوخۆی عێراق و سوریاوه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.،بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت هاوكاری سه‌رجه‌م ئه‌و ئاوارانه بكات كه به‌هۆی شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و داگیركردنی ناوچه‌كانیان له لایه‌ن داعشه‌وه هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی" به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوایكردووه له رووی سه‌ربازیشه‌وه رووسیا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات،چونكه هه‌رێم له شه‌ڕدایه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و پرسی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له پێشینه‌ی كاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و رووسیاش به پێویستی زانیووه له‌و رووه‌وه هاوكاری جۆراوجۆری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ مۆسكۆ له رۆژی 2/11/2016 ئه‌و داخوازییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانی دیداری له‌گه‌ڵ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته خراوه‌ته‌روو.