توركیا پلانی كوتاییھێنان بە پەكەكەى داڕشتووە
K24 - هه‌ولێر
وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو رایگه‌یاند مانگی نیسانی داهاتوو بۆ په‌كه‌كه مانگێكی باش نابێت و زستان بۆ ئه‌وان به خۆشی تێپه‌ر نابێت.
لێدوانی وه‌زیری ناوخۆی توركیا هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانێكی ئه‌ندامی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌جه‌كه مسته‌فا قه‌ره‌سو كه رایگه‌یاند توركیا نییه‌تی هیرشكردنه سه‌ر قه‌ندیلی هه‌یه.
گوتیشی به ته‌واوی هێزه‌كانمانه‌وه هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر پەكەكە و ئێدی له‌م وڵاته ناوی په‌كه‌كه نامێنێت و كه‌س چاوه‌روانی میهره‌بانی له ئێمه نه‌كات.
قه‌ره‌سو له نووسێنێكدا له رۆژنانه‌ی یه‌نی ئۆزگور پۆلیتیكا رایگه‌یاند توركیا ده‌ڵیت یان ته‌سلیم بن یان شه‌ڕێكی دژوار ده‌ستپێده‌كه‌ین. گوتیشی توركیا له هه‌موو شوێنێكی باشووری كوردستان هێزه‌كانی جێگیر كردووه و شه‌ڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ توركیا گه‌یشتووه‌ته قوناغێكی نوێ.
قه‌ره‌سو ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا بۆ رێككه‌وتنی نێوان ئاكه‌په و مه‌هه‌په گه‌ڕانده‌وه كه مه‌هه‌په چه‌ندین ساڵه داوای هێرشكردنه سه‌ر قه‌ندیل ده‌كات.