فڕۆكه‌يه‌كى ميگى رووسيا تێكشكا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ى نۆڤه‌مبه‌ر هه‌واڵى تێكشكانى فڕۆكه‌يه‌كى ميگ 24 كوپرى له نزيك كه‌ناراوه‌كانى سووريا راگه‌ياند.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا ده‌ريكردووه، هاتووه، ئه‌و فڕۆكه سه‌ربازييه به هۆى درووستبوونى گرفتێكى ته‌كنيكييه‌وه له نزيك كه‌شتى فڕۆكه‌هه‌ڵگرى رووسيا ئه‌ميراڵ كوزنيتسۆڤ له كاتى هه‌ڵفڕينى بۆ مه‌شق كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه دوێنێ يه‌كشه‌ممه 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016 روويداوه.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى فڕۆكه‌وانه‌كه، وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياندووه، فڕۆكه‌وانه‌كه توانيويه‌تى به سه‌ركه‌وتوويى و سه‌لامه‌تى له دوورى چه‌ند كيلۆمه‌ترێك له كه‌شتييه‌كه‌وه خۆى به په‌ڕه‌شووت هه‌ڵداته خواره‌وه.