عێراق چوار فڕۆكه‌ی دیكه‌ی ئێف 16ی وه‌رگرت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، وه‌رگرتنی كاروانێكی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف 16ی جه‌نگی له ئه‌مه‌ریكا، راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستی كڕینی 36 فڕۆكه‌ی له‌و جۆره‌یه له ئه‌مه‌ریكا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، بڕیاره ئه‌و فڕۆكانه راسته‌وخۆ له شه‌ڕی دژی داعش به‌كاربهێنێت.
تا ئێستا عێراق، له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌و 36 فڕۆكه‌یه، به سێ جار 10 فڕۆكه‌ی وه‌رگرتووه، دوایین جاریش له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی ئه‌مساڵ بو چوار فڕۆكه‌ی دیكه‌ی وه‌رگرت.
فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16، له‌لایه‌ن گرووپی كۆمپانیاكانی جه‌نه‌راڵ داینامیكسی ئه‌مه‌ریكی به‌رهه‌مده‌هێنرێت و تا ئێستاش دراوه‌ته 20 وڵات، ئه‌و فڕۆكه‌یه به پێشكه‌وتووترین فڕۆكه‌ی جه‌نگی داده‌نرێت و له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی زیاتر به كارده‌هێنرێت.
گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌و 36 فڕۆكه‌یه، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان به‌غدا و واشنتۆن دێت، له كۆتایی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2008، كه به‌شێكی تایبه‌ته به راهێنان و پڕچه‌ككردنی هێزه عێراقییه‌كان.