ئه‌ردۆغان: شه‌نگهای ده‌بێته جێگره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا
K24 - هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ 20ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016 رایگه‌یاند، چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا تاكه بژارده‌ی توركیا نییه و ئه‌وان سه‌رقاڵی به ئه‌ندامبوون له رێكخراوی هاریكاری شه‌نگهای.
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا و نور سوڵتان نار باییڤ، سه‌رۆكی كازاخستان ده‌كه‌ن.
له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له كازاخستان، ئه‌ردۆغان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان گوتی: "ره‌نگه چوونه‌ده‌ره‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا بڵاوببێته‌وه و له داهاتوودا فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا ئه‌و شته بڵێن، له‌و ره‌وشه‌ی ئێستادا پێویسته توركیا هه‌ست به ئاسووده‌یی بكات، پێویست ناكات بڵێن یه‌كێتی ئه‌وروپا تاكه بژارده‌ی ئێمه‌یه، بۆ نابێت ئه‌گه‌ر توركیا ببێته ئه‌ندامی رێكخراوی هاریكاری شه‌نگهای؟".
گوتیشی: "به‌شداریكردنی توركیا له رێكخراوی هاریكاری شه‌نگهای، ئازادییه‌كی زیاتر به وڵات ده‌دات بۆ هه‌ڵسووكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردن" و دووپاتیشكرده‌وه، ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌وه‌ندییه‌كانییان له‌گه‌ڵ رووسیا، به‌شێوه‌یه‌كی "باش" به‌ڕێوه‌ده‌چێتز
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، رۆژی 5-6ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ر، بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیران توركیا، بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی هاریكاری له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته، سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له چاره‌گی یه‌كه‌می ساڵی 2017، ده‌ست به هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن.
رێكخراوی هاریكاری شه‌نگهای، 6 ده‌وڵه‌ت تێیدا ئه‌ندامی هه‌میشه‌یین، ئه‌وانیش رووسیا، چین، تاجیكستان، قیرغزستان، كازاخستان و ئۆزبه‌كستان، له‌گه‌ڵ 5 ده‌وڵه‌ت، كه ته‌نیا خه‌سڵه‌تی چاودێرییان هه‌یه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش ئێران، مه‌نگۆلیا، پاكستان و ئه‌فغانستانن، هه‌رچی سریلانكا، بیلارووس و توركیان، به هاوبه‌شی گفتوگۆكان داده‌نرێن له‌و رێكخراوه‌دا.