حه‌شد له باشوورى ته‌له‌عفه‌ر سێ گوندى كۆنترۆڵ كرد
K24 – هه‌ولێر:
له قۆناغى پێنجه‌مى ئۆپراسيۆنى رزگاركردنى مووسڵدا، ميليشياكانى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى له خۆرئاواى مووسڵ و له چوار ميحوه‌ره‌وه هه‌وڵى كۆنترۆڵكردنى گونده‌كانى باشوورى خۆرئاواى ته‌له‌عفه‌ريان دا.
ژوورى ئۆپراسيۆنى خۆرئاواى مووسڵ رايگه‌ياند، چه‌كدارانى حه‌شد توانيويانه هێڵى په‌يوه‌ندى نێوان ته‌له‌عفه‌ر و حه‌زه‌ر ببڕن و 3 گوند كۆنترۆڵ بكه‌ن.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى ژوورى ئۆپراسيۆنه‌كه، له‌و ميانه‌يه‌دا توانيويانه دوو ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراوى داعش بته‌قێننه‌وه و يه‌كێكى ديكه‌ش پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها چه‌كداره‌كان ده‌ستيانگرتووه به‌سه‌ر كۆگايه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى چه‌كدارانى داعش.
له‌و ئۆپراسيۆنه‌دا 15 چه‌كدارى داعش كوژراوون و ده‌يان خێزانى دانيشتووى ناوچه‌كه رزگار كراوون.