سوننه‌كان داواى ياسايه‌كى تايبه‌ت بۆ حه‌شدى وه‌ته‌نى ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
دوای په‌سەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی و بوونی بە بەشێک له دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی، ئێستا سوننەکان بەنیازن حەشدی نیشتمانی و حەشدی هۆزەکان ھاوشێوەی حەشدی شەعبی بخەنە ناو سوپای عێراقەوە. شیعەکانیش ھەر ھەوڵێکی لەو جۆرە رەتدەکەنەوە و دەڵێن لە دژی دەبین.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، لە لێدوانێکدا فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، هێرشی توندی کردە سەر حەشدی نیشتیمانی بەسەرکردایەتی ئەسیل نوجەیفی پارێزگاری پێشووی نەینەوا و بەحەشدی داعشی پێناسەی کردن.
فەیاز گوتی: "ئەوکاتەی ئەسیل نوجەیفی پارێزگاربوو، موچەی 3 مانگی حەشدەکەی نێردرا، بەڵام دوای هاتنی هێزەکانی تورکیا، موچەمان بۆیان وەستاند، ئێستا لای ئێمە شتێک نیە بەناوی حەشدی نیشتیمانی، هەندێک کەسیش لەناو ئەو گروپەدا داواکراون بە ماددەی تیرۆر".