پێش ساڵی نوێ موسڵ رزگار ده‌كرێ
K24 – هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند" پێشبینی ده‌كه‌ن پێش هاتنی ساڵی نوێ شاری موسڵ به ته‌واوی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش ئازاد بكرێت.
له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی"ئه‌سیۆشیتد پرێس" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ قه‌سه‌ی كردووه و گوتوویه‌تی" پێشبینی ده‌كه‌ین پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له موسڵ پێش هاتنی ساڵی نوێ به كۆتابێت و شاره‌كه به ته‌واوی له ده‌ست چه‌كدارانی داش ده‌ربهێنرێت و موسڵ له داعش پاكبكرێته‌وه.
عه‌بادی له‌و دیداره‌دا هیوای خواستووه به زووترین كات چه‌كدارانی داعش له شاره‌كه ده‌ربكرێن و پێش كۆتایهاتنی ساڵی 2016 شاره‌كه به یه‌كجاری كۆنترۆل بكرێته‌وه.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له 17/10/2016 وه به به‌شداری 45 هه‌زار له هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عێراق له سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا شان به شانی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان ده‌كات و تا ئێستا چه‌ند شارۆچكه و شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری موسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا رزگار كراوون و ئێستا موسڵ له هه‌ر چوار لاوه گه‌مارۆدراوه.