لایەنە سیاسییەكان رای جیاوازیان لەسەر گۆڕانكارییەكانی حكوومەتی ھەیە

چارەنووسی کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دیارنییە
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

پەیامەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی، بە راستەوخۆ باسی لە کابینەی ھەشتەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نەکردووە، بەڵام بە بڕوای چاودێران ئەو کابینەیە وەک ئێستا نامێنێتەوە و رەنگە بەشێک لە ھێزەکان وەک ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوەی حکوومەت بمێننەوە و پارتی و یەکێتیش بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینە بە باش دەبینن، بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت، لە ئایندەدا و دوای سەردانی شاندی پارتی بۆ لایان بە پڕۆژەوە قسەی خۆیان لەسەر ھەموو پرسەکان دەکەن.