خه‌میس خه‌نجه‌ر: سوننه‌ی عێراق ستراتیژێكی سیاسی ده‌داته كورد و شیعه
K24 – هه‌ولێر:
سیاسی دیاری سوننه‌كانی عێراق"خه‌میس خه‌نجه‌ر" رایگه‌یاند: عێراق له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌شكردن و خراپترین كرده‌ی توندوتیژی تائیفی و داگیركاریدایه،له پاشه داگیركردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003،ئه‌گه‌ر بێتوو گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعه به‌شداری له شه‌ڕی ناو شاری موسڵدا بكه‌ن.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سوننه‌كانی عێراق هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه شیعه‌كان هه‌یمه‌نه‌یان به‌سه‌ریدا هه‌یه و له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن،ده‌یانه‌وێت رۆڵێكی گه‌وره‌یان له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵدا هه‌بێت كه دوایین مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی داعشه له عێراق.
خه‌میس خه‌نجه‌ر كه له هه‌مانكاتدا سه‌رمایه‌داره و پاڵپشتی هێزێكی "3000" كه‌سی ده‌كات كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه له چه‌كداره سوننه‌كان دروستكراوه و له لایه‌ن توركیاوه راهێنانیان پێكراوه،به ناوی"هێزه‌كانی پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا" پێیوایه پێویسته ئه‌و هێزه شانبه‌شانی سوپای عێراقی دۆسیه‌ی موسڵ بگرنه ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی له چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی داعش پاكده‌كرێته‌وه.
خه‌میس خه‌نجه‌ر له‌و دیداره‌دا كه له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز سازیكردووه گوتوویه‌تی" هه‌مووان چاوه‌ڕوانی كۆتاییهاتنی داعشین،به‌ڵام دوای شكستی داعش قۆناغێكی مه‌ترسیدارتر ده‌ستپێده‌كات ئه‌گه‌ر بێتوو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق رێگه له‌و چه‌وساندنه‌وه و زوڵمه نه‌گرن كه به‌رامبه‌ر سوننه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها گووتی" ترسه‌كانی سه‌ر داهاتووی وڵات ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتره و مه‌ترسییه‌كه زۆر گه‌وره‌تره له رابردوو.
خه‌نجه‌ر كه په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رمی له‌گه‌ڵ توركیا و ئوردن و وڵاتانی كه‌نداو هه‌یه و حه‌زی له‌وه‌یه سه‌ركردایه‌تی عه‌ره‌بی سوننه له عێراق بگرێته ده‌ست، ده‌ڵێت" كاردانه‌وه‌كانی چوونه ناوه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ناو شاری موسڵ كاره‌سات ده‌بێت،چونكه مه‌ترسی دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان قه‌سابخانه و پێشێلكارییه ترسناكه‌كان ده‌كرێت كه پێشتر ئه‌و چه‌كدارانه ئهنجامیانداووه.
ئه‌و كه‌سایه‌تییه دیاره‌ی سوننه‌كانی عێراق ئه‌وه‌ی به‌بیرهێناوه‌ته‌وه كه له بنه‌ڕه‌تدا هێزه‌كانی پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا له‌و كه‌سانه پێكهاتوون كه بۆ شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ئاماده‌ن و توانای ئه‌و شه‌ڕه‌یان هه‌یه،ئه‌وان هه‌زاران كه‌سن و ئاماده‌ن.
خه‌میس خه‌نجه‌ر كه به‌م دواییانه چاوی به ئه‌ندامانی سوپا و فه‌رمانده‌كانیان كه‌وتووه،دڵنیایه له‌وه‌ی بوونی ئه‌و له نزیكه‌وه ترسه گه‌وره‌كه بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه كه‌متر ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه" سه‌ركرده دیاره‌كانی سوننه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن كۆده‌بنه‌وه بۆ دیاریكردنی ستراتیژیه‌تێكی سیاسی تاكو بخرێته به‌رده‌ستی لایه‌نه سیاسییه كوردی و شیعییه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی" پاڵپشتی له سیسته‌مێكی فیدراڵی ده‌كه‌ین كه بتوانێت"سوننه" و "كورد" و "شیعه" تێیدا رۆڵی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوچه‌كانی خۆیان له ده‌ستدابێت بێ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی عێراق پارچه پارچه بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه هه‌موو یاساكان ده‌وڵه‌تیان بۆیاغێكی ئاینی كردووه و سوننه‌ش تێیدا فه‌رامۆشكراوه،بۆیه هیچ چاره‌یه‌كمان نییه جگه له‌وه‌ی بچین بۆ وڵاته هه‌رێمییه‌كان له پێناوی شكاندنی ئه‌و دۆخه و پاراستنمان،یان دابه‌ش ده‌بین.