ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی: پێویستە لایەنەکان بەبێ مەرج بەشداری لە کۆبوونەوەکان بکەن
K24 - ھەولێر
ھەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەکەی پارتی گرنگە و پێویستە ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە بێ مەرج بەشداری لە کۆبوونەوەکان بکەن، دواتر دیراسەی پرۆژەکان بکرێت.
گوتیشی گەڕی یەکەمی دانووستنەکان دانیشتنە لەگەڵ ھەموو لایەنەکان و پێویستیشە ھەموو لایەک لە پێناو خۆشکردنی ژیانی خەڵک ناکۆکییەکانیان بخەنە لاوە.