جۆن كێربی بۆ كوردستان24: نابێت هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی سوپای عێراق بن

kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە رێگەی کوردستان٢٤وە هەڵوێستی واشنتنی لەبارەی بڕیاری ناساندنی حەشدی شەعبی وەک بەشێکی تایبەت لە سوپای عێراق ئاشکرا دەکات و دەڵێ" ئەوان پێشوازی لە هەر گرووپێک دەکەن بۆ هاوکاریکردنی حکوومەتی عێراق بۆ لەناوبردنی هەڕەشەكانی داعش، بەڵام نابێت ئەو گرووپانە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی سوپای عێراق و لە ژێر هەژموونی وڵاتانی دیکە بن.