هێمن هه‌ورامی: له كۆڕبه‌ندی به‌رلین له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شداری ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆڕبه‌ندی به‌رلین به‌شداریكردووه و له‌و باره‌یه‌وه له لێدوانێكدا رایگه‌یاند" له یه‌كێك له‌و شه‌ش گروپانه‌ی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن كه له‌باره‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ئاسایش و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌ده‌چیت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن روانگه و بۆچوونی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه بخه‌نه‌روو.
هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌وانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه له په‌راوێزی ئه‌و كۆڕبه‌نده‌دا پاولۆ جێنتیلۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیایان بینیووه وسڵاوی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان پێگه‌یاندووه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكارییانه به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان كردوویانه،له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا پاولۆ جێنتیلۆنی خۆشحاڵی خۆی به‌وه ده‌ربڕی كه سڵاوی بارزانیمان پێگه‌یاندووه و رایگه‌یاند" ئه‌وان وه‌ك ئیتالیا شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌ن كه له شه‌ڕی داعشدا هاوكاری پێشمه‌رگه‌یان كردووه و په‌یوه‌ندییه‌كانیشیان فراوانتره و ته‌نها له ئاستی شه‌ڕی داعشدا نامێنێته‌وه و هه‌وڵی فراوانكردنیشی ده‌ده‌ن.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی: "له‌و كۆڕبه‌نده‌دا به‌شداربووان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر شه‌ش گروپدا و ئه‌ویش له یه‌كێك له‌و گروپانه‌دا به‌شداری ده‌كات كه تایبه‌ته به‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه پێشه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و رووبه‌ڕووی ئاسایش و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێته‌وه دوور له چاوی میدیاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئێمه‌ش له‌وی هه‌وڵده‌ده‌ین بۆچوون و روانگه‌ی هه‌رێمی كوردستانییان بۆ شیبكه‌ینه‌وه".
کۆڕبەندی بەرلینی سیاسەتی دەرەوەی ساڵی 2016، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای حكوومی ئەوروپا و پسپۆرانی جیھانی دەستیپێكردووه.
لە كۆڕبەندەكەدا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا فرانک ڤاڵتەر شتاینمایر، وتاری کردنەوەی کۆڕبەندی خوێندەوەو له پانێلێكداگفتوگۆی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا پاولۆ جێنتیلۆنی، سەبارەت بە دیدگای سیاسەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و ئەوروپا كرد.
ھەروەھا وەزیری دارایی ئەڵمانیاش ۆڵفگان شاوبل، لە کۆڕبەندەکەدا وتەیەک سەبارەت بە ئەوروپا لە چواڕیاندا پێشکەشدەکات و نوێنەری رێکخراوی (کۆربەر) بۆ یەکەمین جار لە کۆربەندەکە، ئەنجامی رووماڵێکی دامەزراوەی TNS پێشکەشدەکات، لەسەر ھەڵوێستی ئەڵمانیا بۆ ئەوروپا.
لە کۆربەندەکەدا باس لە داھاتووی ئاراستەی سیاسەتیی دەرەوەی ئەڵمانیا و ئەوروپا دەکرێت، ئایا دەرفەت ھەیە بۆ نزیکبوونەوەی روسیا و یەکێتی ئەوروپا؟ چۆن دەتوانرێت کێشەو ناکۆکییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست چارەسەربکرێت؟ ڕۆڵی وڵاتە ئاسیاییەکان چییە لە گرفتە سیاسی و ئاسایشییەکانی جیھاندا؟ سیاسەتی دەرەوە چاوەڕوانی چی لە بەڕێوەبەرایەتی (حکومەتی) نوێی ئەمریکا دەکات؟.
لە کۆڕبەندی بەرلینی سیاسەتی دەرەوە، زیاتر لە 200 سیاسەتمەداری پلە بڵند و بەرپرسە باڵاکانی حکومی و پسپۆران و رۆژنامەنووسان بەیەکەوە بەشدار دەبن و زیاتر لە نیوەی بەشداربووەکان لە وڵاتانی ئەوروپا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا و ئەمریکاوە ھاتوون،به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌و كۆربه‌نده‌دا به‌شداره.