بومه‌له‌رزه شاری پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی هه‌ژاند
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه شاری پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌ژاندووه،به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ناوه‌ندی جیۆفیزیكی ئیران گوڕی زه‌مین له‌رزه‌كه 3.4 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و زۆرتر له شارۆچكه‌ی نه‌وسوود هه‌ست به له‌رزینه‌كه‌ی كراوه و هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ناوه‌ندی جیۆفیزیكی ئێران زیاتر له باره‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه زانیاری خستووه‌ته‌روو و رایگه‌یاندووه" بوومه‌له‌رزه‌كه له شاری نه‌وسوود و له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تری ژێر زه‌ویدا روویداوه، و ته‌نها 20 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی باشووری كوردستان دوور بووه،ئه‌گه‌ر گوڕه‌كه‌ی له‌و پله‌یه به‌رزتر بووایه،شاری هه‌ڵه‌بجه‌شی ده‌له‌رزاند.