مەلا کرێکار ئازاد دەکرێت

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی حکوومەتی ئیتالیا، داوای خۆی بۆ رادەستکردنەوەی کرێکار و دادگاییکردنی لە رۆما، کشاندەوە، حکوومەتی نەرویجی، مەلا کرێکاری لە زیندان ئازاد کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای نەرویج، داواکاری گشتی ئیتالیا، داوای لە حکوومەتی نەرویجی کردبوو کە مەلا کرێکاریان رادەست بکەن و دواتریش دادگایی بکەن لەگەڵ شەش کوردی دیکە کە مەلا کرێکار تۆمەتبار کرابوو بەوەی سەرپەرشتی ئەو تۆڕەی کردووە، بە مەبەستی ئەنجامدانی ھێرشی تیرۆرستی لە ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا وڵاتانی ئەوروپاش.

بەڵام حکوومەتی نەرویج، لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کردووە ئێستا داواکاری گشتی ئیتالیا، پاشگەزبوونەتەوە لە داوای رادەستکردنەوەی مەلا کرێکار، بێ ئەوەی ھیچ ھۆکارێکیش ئاشکرا بکەن.