داعش ناوی ئارایشگایه‌ك دەگۆڕێت
K24 – هه‌ولێر
ئارایشگایەك 16 ساڵ بەر له دروستبوونی داعش لە شاری ریتل ئەسێكس لە باكووری رۆژھەڵاتێ لەندەن كراوه‌ته‌وه، بەڵام داعش خاوەنەكەی ناچاری كرد ناوەكەی بگۆڕێت.
ئەم ئارایشگایە ناوی ISIS بوو، كه كورتكراوه‌ی "خوای میسر، پارێزه‌ری سروشت و جادۆ"یه.
به‌ڵام ISIS له رۆژه‌ڤی سیاسی و میدیا له‌سه‌ر ئاستی جیهانی كورتكراوه‌ی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامه"، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه به كورتكراوه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌بێته داعش.
خاوه‌نی ئارایشگاكه پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین په‌یامی ئه‌لكترۆنی و ته‌له‌فۆنی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی سه‌ر به داعش پێگه‌یشت، به ناچاری ناوی ئارایشگاكه‌ی بۆ "ستۆدیۆی ژ. 5" گۆڕی.
پۆلیس، نامه‌ی هه‌ڕه‌شه ئامێزی داعش بۆ خاوه‌نی ئارایشگاكه پشتڕاست كرده‌وه و ئامۆژگاریشی كرد ناوه‌كه‌ی بگۆڕێت.
كارێن لاورێنس له‌باره‌ی گۆڕینی ناوی ئارایشگاكه‌ی گوتی: "ئیمه‌یلی نێردراو پیشانی هاوسه‌ره‌كه‌م دا و ئه‌ویش گوتی بۆ پۆلیس ته‌له‌فۆن بكه".
هه‌رچه‌نده پاش هاتنی پۆلیس و ئامۆژگاری كردنی بۆ گۆڕینی ناوی ئارایشگاكه گوتی ئێمه له سه‌ره‌تاوه ئێره بووین، بۆ ناچارین ناوه‌كه‌ی بگۆڕین، به‌ڵام له كۆتاییدا بۆ پاراستنی ژیانی بڕیاری دا ناوی ئارایشگاكه‌ی بگۆڕێت كه 11 كه‌س تێیدا كار ده‌كه‌ن.