رێككه‌وتنی ئۆپێك سه‌ركه‌وتنی ئیران و شكستی سعودیه
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌ری نه‌وت ـ ئۆپێك له رۆژی 30 تشرینی دووه‌می 2016 بڕیاری دا بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی به رێژه‌ی 1.2 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌م بكاته و ئاستی گشتی به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا دابەزێنێت.
كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، یان راگرتنی له ئاستێكی دیاریكراودا پاش ئه‌وه هاته رۆژه‌ڤی كه‌رتی نه‌وت، كه نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 2014 به شێوه‌یه‌كی بێ وێنە نزمبووه و به دارووخانی نرخی نه‌وت ناوه‌زه‌د كرا.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ له داروخانی نرخی نه‌وت، به‌هۆی ناكۆكی نێوان سعودیه و ئێران، رێكخراوی ئۆپێك نه‌یتوانی له‌ماوه‌كانی رابردوو كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بكات و هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌وت به‌شی هه‌ره زۆری داهاتی هه‌ردوو وڵات له بوودجه‌ی گشتی پێك ده‌هێنێت نه‌یانتوانی وه‌ك ئامرازێك دژی یه‌كتر به‌كار بهێنن، هه‌رچه‌ند چه‌ندین جار یه‌كتریان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تۆمه‌تبار كرد. به‌ڵام بێجگه له زیان بۆ هه‌ردوولا هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نه‌بوو.
دوایین رێككه‌وتنی ئۆپێك، كه له راستیدا رێككه‌وتنی ئێران و سعودییه، له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵ به یه‌كه‌م رێككه‌وتن ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌كانی به‌رامبه‌ر رێككه‌وتنی ئۆپێك نرخی نه‌وتی برێنت به 3.77 دۆلار به‌رزبوونه‌وه گه‌یشته 50.15 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
بڕیاره سه‌قفی نوێی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 جێبه‌جێ بكرێت و رۆژانه له 32.5 ملیۆن به‌رمیلی نه‌وت تێپه‌ڕ نه‌كات.
به‌رپرسانی ئێرانی، ئه‌م رێككه‌وتنه‌وه‌ی ئۆپێك به سه‌ركه‌وتنێك بۆ خۆیان و شكستی سعودیه ده‌زانن، چونكه ئێران لەگەڵ لیبیا و نیجریا له كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ده‌ر كرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئێران به‌هۆی ئابڵۆقه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بڕی به‌رهه‌مه‌كه‌ی دابه‌زیوه و ده‌یه‌وێت بۆ ئاستی به‌ر له سزا ئابوورییه‌كان به‌رز بكاته‌وه.
ئۆپێك له كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ئه‌یلول له جه‌زائیر به شێوه‌یه‌كی بنه‌مایی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی رێكه‌وتبوو و دانوستانی سه‌ره‌كیش نێوان هه‌ر سێ وڵاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئۆپێك، سعودیه و ئێران و عێراق بوو.
له ئه‌گه‌ری رێك نه‌كه‌وتنی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی به‌رهه‌م، پێشبینی ده‌كرا نرخی نه‌وت بۆ ئاستی 30 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نزم ببێته‌وه.
ئۆپێك ئێستا وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی خۆی هان ده‌دات بڕی به‌رهه‌می نه‌وته‌كه‌یان بە بڕی 600 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا كه‌م بكه‌نه‌وه.
روسیا ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه رۆژانه 300 هه‌زار به‌رمیلی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه و بڕیاره له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2017 به شێوه‌یه‌كی له‌سه‌ره‌خۆ جێبه‌جێ بكات.