به‌هارێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌یه
K24 – هه‌ولێر
به‌پێی راپۆرتێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ر پێنج ساڵ جارێك جموجۆڵی ناڕه‌زایه‌تی گه‌نجان له وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌ر هه‌ڵده‌دات و ئاماژه به جموجۆله‌كانی ساڵانی 2001 و 2006 و 2011 له باكووری ئه‌فریقا ده‌كات و ده‌ڵێت ئێستا كاتی راپه‌رینێكی دیكه هاتووه كه گه‌وره‌تر ده‌بێت له‌وانه‌ی پێشوو.
له دواترین راپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی عه‌ره‌بی هاتووه "گه‌نجانی عه‌ره‌ب زیاتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانیان هه‌یه و له به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاستی جیهانی رێژه‌یه‌كی كه‌متریان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن.
پێشی وایه "گه‌نجانی عه‌ره‌بی ئامرازی راسته‌وخۆ و توند‌وتیژتر پێیان باشتره، به‌تایبه‌تی گه‌یشتنه ئه‌و قه‌ناعه‌ته كه میكانیزمه‌كانی به‌شداریكردن و لێپرسینه‌وه سوودی نییه".
راپۆرته‌كه له رۆژنامه‌ی ئێكۆنۆمیست بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی میسر له كانوونی یه‌كه‌می 2010 ده‌كات كه ئه‌نجامی راپرسییه‌ك له‌باره‌ی گه‌نجان تاوتوێ ده‌كات كه ته‌نیا 16% ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له نێوان 18-29 ساڵی دان به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كردووه. ته‌نیا 2% گه‌نجانی میسر به‌شدارییان له كاری خۆبه‌ش كردووه و ده‌ڵێت ئه‌و گه‌نجانه له‌و نه‌وه‌یه‌ن كه گرنگی به فیڕۆدانی كاتی خۆیان ناده‌ن و دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و داوای له‌سه‌ر كار لادانی حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشوویان كرد.
پاش تێپه‌ڕبوونی پێنج ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌كانی 2011 و له‌سه‌ر كار لادانی سه‌رانی چوار وڵاتی عه‌ره‌بی، هێشتا ده‌سه‌ڵاتداران به شێوه‌یه‌كی توندوتیژ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و وانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی هه‌روه‌ها شكستیان خوارد و گه‌نجان زیاتر ئینتیمای ئاینی، تایفی و هۆزییان هه‌یه تا ئینتیمانی نیشتیمانی. له ساڵی 2002، پێنج وڵات له‌ناو ئه‌م كێشه‌یه‌دا خنكابوون، ئێستا ژماره‌یان گه‌یشووه‌ته 11 وڵات و تا ساڵی 2010 نزیكه‌ی سێ له‌سه‌ر چواری هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی له وڵاتانی ناكۆك و كێشه‌دار ده‌ژین.
عه‌ره‌به‌كان 5% رێژه‌ی دانیشتوانی جیهان پێك ده‌هێنن، به‌ڵام له ساڵی 2014، جیهانی عه‌ره‌بی 45% تیرۆر له جیهان پێك ده‌هێنا، له‌گه‌ڵ 68% كوژراوه‌كانی له شه‌ڕ و پێكدادانه‌كاندا، عه‌ره‌به‌كان 47% كۆی گشتی ئاواره ناوخۆییه‌كان جیهانی پێك ده‌هێن و له‌گه‌ڵ 58% په‌نابه‌رانی جیهان. شه‌ڕ له وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌نیا كوشتن و برینداركردن نییه، به‌ڵكو له‌ناوبردنی ژێرخانی ژیان و به خێرایی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ییه‌تی.
باس له‌وه‌ش ده‌كات گه‌نجانی عه‌ره‌بی، ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15-29 ساڵی دایه، ژماره‌یان ده‌گاته 105 ملیۆن كه‌س و به خێرایی گه‌شه ده‌كه‌ن، به‌ڵام بێكاری و هه‌ژاری و په‌راوێز خستنیشیان به خێرایی گه‌شه ده‌كات، رێژه‌ی بێكاریی ئه‌و گه‌نجانه ده‌گاته 30%، كه زیاتره له نێوه‌ی ئاستی نێونجی جیهانی (14%)، هه‌روه‌ها نیوه‌ی ژنه گه‌نجه‌كانی عه‌ره‌بی ناتوانن ده‌رفه‌تی كار به‌ده‌ست بهێنن كه رێژی مامناوه‌ندی جیهانی ده‌گاته 16%.
له به‌شێكی دیكه‌دا تیشك ده‌خاته سه‌ر قورخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن هه‌ندێ بژارده و میراتگر، كه گه‌نجانی عه‌ره‌بی هه‌ست به جیاكاری و بێبه‌شی ده‌كه‌ن و ئه‌و ره‌وشه‌ی كه ئێستا گه‌نجانی عه‌ره‌بی تێیدان زۆر خراپتره له كاتی به‌ر له به‌هاری عه‌ره‌بی.
راپۆرته‌كه‌ی یۆئین له به‌شی كۆتاییدا تیشك ده‌خاته سه‌ر نه‌بوونی ئازادی هاتووچۆ نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌رده‌م جموجۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی و مادی له وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌یه و ئاماژه به‌وه ده‌دات زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌كان پێویستیان به وه‌رگرتنی ڤیزه هه‌یه بۆ هاتووچۆ كردنی نێوان خۆیان و زۆبه‌شیان له‌و ناوچانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌ژین كه رووبه‌رووی شه‌ڕ و ئاڵۆزی بوونه‌ته‌وه.
پێشی وایه به‌ربه‌ستی مادی و بیرۆكراسی كه به رێوشوێنی ئه‌منی وه‌سف ده‌كات، ئه‌نجامێكی پێچه‌وانه هه‌بووه، ئاواره‌كان و په‌راوێزخراوه‌كان له گه‌شت بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بێبه‌ش كراون و بوونه‌ته قوربانی ئایدۆلۆجیاییه‌كی توندره‌و.
ئاسانكاری هاتووچۆ و گومركی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌توانێ كۆی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی به بڕی 760 ملیار دۆلار له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا به‌رز بكاته‌وه كه زیاتره له كۆی به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆی ساڵانه‌ی وڵاتی مه‌غریب.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی عه‌ره‌بی به‌وه كۆتایی به راپۆته‌كه‌ی هێناوه "نه‌وه‌ی نوێ زۆرتر و زیاتر خوێنده‌وارن و به درێژایی مێژووی ناوچه‌ی عه‌ره‌بی زیاتر شارستانین و به‌هۆی سوشیال میدیا زیاتر له هه‌ر كاتێكی دیكه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه هه‌یه. ته‌نیا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی بزانن چوون مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌وه نوێیه ده‌كه‌ن".