سوپای حه‌له‌ب دروست ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
گروپه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و كیانێكی یه‌كگرتوو به ناوی"سوپای حه‌له‌ب" به سه‌ركردایه‌تی"عه‌بدولره‌حمان نور" وه‌ك فه‌رمانده‌ی گشتی و "به‌شیر عه‌ماره" وه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی پێكبهێنن و له یه‌ك سه‌نگه‌ره‌وه شه‌ڕی سوپای سووریای سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوای راگه‌یاندنی ئه‌و سوپا یه‌كگرتووه هیچ گروپێكی چه‌كداری سه‌ربه‌خۆ له حه‌له‌ب نامێنێته‌وه و هه‌موویان له ژێر ناوی سوپای حه‌له‌ب ده‌جه‌نگن،ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه تا پێكه‌وه بتوان به‌ر به پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سووریا بگرن له ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزیسیۆندا.
ئه‌و سوپا یه‌كگرتووه‌ش به‌هۆی زۆری داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی حه‌له‌ب و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی گه‌ڕه‌كه گه‌مارۆدراوه‌كانی ئه‌و شاره‌وه هاتووه‌ته ئه‌نجام، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له شكستی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌ند به‌ره‌یی حه‌له‌ب بگرن له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی سوپای سووریادا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان "سوپای حه‌له‌ب" بۆ دوو ئامانج پێكهاتووه،یه‌كه‌میان رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و میلیشیاكانی دیكه‌ی سه‌ر به‌و رژێمه‌یه، دووه‌میان به‌ره‌نگاری پرۆژه و ئامانجه‌كانی رووسیایه كه ده‌یه‌وێت به پاڵپشتیكردنی رژێمی سووریا ئه‌ندامانی سه‌ر به به‌ره‌ی فه‌تحی شام "به‌ره‌ی نوسره‌ی پێشوو" ده‌ستگیر بكات.
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كدار له حه‌له‌ب پاش ئه‌وه‌دێت، له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی سوپای سوریا گه‌ڕه‌كه‌كانی"هنانو" و "ئه‌لساخور" و " حه‌یده‌رییه" و به‌ری باكووری گه‌ڕه‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بی كۆنترۆڵكرد و گه‌وره‌ترین زیانی به ئۆپۆزیسیۆنی سووری گه‌یاند كه له ساڵی 2012 وه تا ئیستا پێشینه‌ی نه‌بووه.