زینه‌دین زێدان به لێدوانێكی ئاگرین جه‌نگی كلاسیكۆی ده‌ستپێكرد
زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید دوای گه‌یشتنی یانه‌كه‌ی وه‌ك یه‌كه‌مین یانه‌ی ئیسپانیا بۆ قۆناخی 16ـی جامی شای ئیسپانیا، به لێدوانێكی ئاگرین ئاماژه به یاری كلاسیكۆی رۆژی شه‌ممه ده‌كات.
زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا بۆ میدیاكانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان له یاری كلاسیكۆ حاڵی یانه‌ی بارسێلۆنا شپڕزه ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: ده‌زانم له به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌كی به‌هێز یاری ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه له ئاماده باشیداین و ده‌بێت هێزی خۆمان له كلاسیكۆ به‌سه‌ر بارسێلۆنادا بسه‌پێنین.
زێدن له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: هانده‌رانی شایانه دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه له یاری كلاسیكۆ تیپی به‌رامبه‌رمان دڵته‌نگ ده‌كه‌ین.
له باره‌ی كاسێمیرۆ، زیزۆ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌و یاریزانه‌یان له‌گه‌ڵدا به‌هێزتر ده‌بوون، ده‌شڵێت: راسته پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی كاسێمیرۆ زه‌حمه‌ته، به‌ڵام ئێمه ده‌توانین به‌بێ ئه‌ویش ئاستی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین.
بڕیاره رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له كلاسیكۆی ئیسپانیا له كاتژمێر 06:15 خوله‌ك له یاریگه‌ی كامپ نوو بارسێلۆنا میوانداریی ریال مه‌درید بكات.