چوار ئاواره به‌هۆی سه‌رماوه مردوون
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان "4" كه‌س له ئاواره‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا له خێوه‌تگاكانی ده‌وروبه‌ری شاری موسڵ به‌هۆی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه گیانیان له ده‌ستداوه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن له دوو رۆژی رابردوودا به‌هۆی سه‌رما و نه‌بوونی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه و خراپی ئه‌و خێوه‌تانه‌ی له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عێراقه‌وه دابه‌شكراوون "4" كه‌س كه دووانیان منداڵن مردوون.
له‌وباره‌یه‌وه" عومه‌ر ئه‌لعلی" به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی مافی عێراقی كه په‌یوه‌نداره به كاروباری ئاواره‌كان رایگه‌یاندووه" به‌هۆی سه‌رماوه زیانی مرۆیی له ریزی ئاواره‌كاندا زیادیكردووه،حكومه‌تی عێراق رۆڵێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره و مایه‌ی شه‌رمی هه‌یه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش بووه به قوربانی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانبه‌ره عێراقییه‌كانی،ئه‌وانه‌ی په‌یمانیاندابوو پێداویستییه‌كانی ئاواره‌كان له ناوخۆی وڵات ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن بێ ئه‌وه‌ی پێویست به‌وه بكات له وڵاتانی دراوسیوه بهێنرێن،به گووته‌ی ئه‌و به‌رپرسه،فه‌رمانبه‌ره عێراقییه‌كانی ناو رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م كاره‌شیان بۆ سوود و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان كردووه.