شێره‌كانی دیجله داوای هه‌رێمێكی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
حه‌شدی "اسود دجله" گرووپێكی چه‌كداری سونه‌ی ناو حه‌شدی شه‌عبییه و به‌شداره له شه‌ڕی دژی داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه باوه‌ری به سیاسه‌تمه‌دارانی سونه نییه، داوای هه‌رێمی فیدراڵی هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ سونه‌كانی عێراق ده‌كات.
شێخ محه‌مه‌د جبووری به‌رپرسی ئه‌م گرووپه رایگه‌یاند عێراق پێویستی به چاكسازیی جیدی هه‌یه و پێشی وایه ئه‌وه تاكه رێگایه بۆ یه‌كپارچه‌یی عێراق.
حه‌شدی "اسود دجله" 655 چه‌كداری له چوارچێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه و له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌ت چه‌ندین گوندییان كۆنترۆڵ كردوو‌ه.
به‌رپرسێكی حه‌شدی "اسود دجله" پێی وایه داعش پیلانێكی گه‌وره بوو بۆ لاوازكردنی سونه، كه گه‌وره‌ترین نامتمانه‌یی له ناوخۆی عێراق لێكه‌وته‌وه.
عه‌بدولره‌حمان عه‌لی به رۆیته‌رزی رایگه‌یاند "هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت داعش تێك ده‌شكێت، ئامانجی پیلانه‌كه زیان گه‌یاندن بوو به عێراق، به‌تایبه‌تی سونه پاش رزگاركردنی موسڵ و سیاسییه‌كانمان له پشت ئه‌و یه‌كه‌ن".
موسڵ چاره‌نووسی عێراق دیاری ده‌كات، ده‌توانێ عێراق یه‌كپارچه بكات یان دابه‌شی بكات، ئه‌م شاره زۆرینه‌ی سونه به‌هۆی شه‌ڕی تایفی ده‌توانێ ببێته هۆی دابه‌شبوونی عێراق و له لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی نوێ به ئیراده‌ی دانیشتوانی و دوور له تایفه‌گه‌ری پێك بهێنریت یارمه‌تیدر ده‌بێت بۆ یه‌كپارچه‌یی عێراق.
عه‌بدولره‌حمان عه‌لی پێی وایه دامه‌زراندنی فیدراڵییه‌ت هاوشیوه‌ی هه‌رێمی كوردستان باشترین بژارده‌یه بۆ سونه، سه‌رباری ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ی داهاتی نه‌وته‌وه. به‌ڵام سونه‌كان له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش بوونه و سه‌ركردایه‌تییه‌كی به‌هێزیان نییه و له‌ناو عێراق په‌رت و بڵاو بوونه.
ده‌ستووری عێراق رێگه به دامه‌زراندنی هه‌رێم ده‌دات كه پارێزگایه‌ك یان چه‌ند پارێزگا پێكه‌وه ده‌توانن هه‌رێمێك پێك بهێنن.