یۆنێسكۆ له‌باره‌ی نه‌ورۆزه‌وه بڕیارێك ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
رێكخراوی په‌روه‌رده، زانست و كلتوری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ـ یۆنێسكۆ، نه‌ورۆز وه‌ك كۆنترین دابونه‌ریتی مه‌عنه‌وی دونیا ناساند.
جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن گه‌لی كورد و چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی دیكه‌ی جیهان، به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست به جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ری ساڵ و نوێبوونه ناسراوه و رێورسمی تایبه‌ت بۆ ئه‌م جه‌ژنه رێك ده‌خه‌ن.
قبووڵكردنی نه‌ورۆز وه‌ك كۆنترین دابونه‌ریتی مه‌عنه‌وی جیهان له لایه‌ن یۆنێسكۆوه له‌سه‌ر داوای ئێران بووه.
كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 2010، جه‌ژنی نه‌ورۆز به "رۆژی جیهانی نه‌ورۆز" ناساند، كه ساڵانه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رانی ئه‌مریكا به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز پیرۆزبایی له‌و نه‌ته‌وانه ده‌كه‌ن، كه جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆز ده‌كه‌ن.
جه‌ژنی نه‌ورۆز له ساڵی 2009 چووه ناو لیستی دابونه‌ریتی كلتوری مه‌عنه‌وی مرۆڤ، كه وه‌ك دابونه‌رێتی كلتوری له لایه‌ن زۆرێك له نه‌ته‌وه‌كان پیرۆز ده‌كرێت.
نه‌ورۆز بێجگه له‌وه‌ی سه‌مبوڵێكی نه‌ته‌وه‌ی كورده، له هه‌ر له یه‌ك وڵاتانی ئه‌فغانستان، ئه‌لبانیا، ئازه‌ربایجان، مه‌كه‌دۆنیا، هیند، ئێران، قه‌زاقستان، كیرغیزستان، تاجیكستان و توركمه‌نستانیش یاد ده‌كرێته‌و و به جه‌ژنێكی كۆنی خۆیان ده‌زانن و پیرۆزی ده‌كه‌ن.