ئه‌مه‌ریكا 1700 سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌كاری ده‌كات له‌گه‌ڵ هاتنی ساڵی نوێ، 1700 سه‌ربازی دیكه ره‌وانه‌ی عێراق بكات.
رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست) بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌به‌ست له ناردنی ئه‌و هێزه، شوێنگرتنه‌وه‌ی هێزی 101ی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكایه، كه ئه‌ركه‌كانییان كۆتایی هاتووه، له شوێنی ئه‌وانيش ليواى 82ی سه‌ربازی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا, ئه‌ركه‌كانی ئه‌وان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.
كۆلۆنێل پاتریك وۆرك، فه‌رمانده‌ی لیواكه، بۆ رۆژنامه‌ی (ستارز ئاند ستاربه‌س"ی ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند، سه‌ربازانی ئه‌و هێزه له رووی ده‌روونییه‌وه ئاماده‌ن له عێراق ده‌ست به ئه‌ركه‌كانییان بكه‌ن و له كات و ساتی خۆیدا ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆیان دیاریكراوه.
ئه‌و هێزه كه به لیوای هه‌ڵۆ (فالكۆن بریگید) ناسراوه، هاوكارى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كه‌ن له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له مانگی ئه‌یلوول/ سێپتێمه‌ری 2014، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێكهێنرا و نزیكه‌ی 64 وڵات له ناو ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه دان.