ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له ئه‌ڵمانيا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى "توندى" له ئه‌ڵمانيا گرت و هه‌ڕه‌شه‌ى مامه‌ڵه‌ى هاوشێوه‌ى لێ‌كرد.
ره‌خنه‌كانى ئه‌ردۆغان دواى ئه‌وه هاتن، له فڕۆكه‌خانه‌ى كوڵونيا، پۆليسى ئه‌ڵمانيا په‌رله‌مانتارى تورك ئيشينور باتيچيكابيلى بۆ ماوه‌يه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
رۆژى چوار شه‌ممه 7ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 بۆ ماوه‌ى 45 خوله‌ك پۆليسى ئه‌ڵمانيا په‌رله‌مانتاره توركه‌كه‌يان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌يويست بگه‌ڕێته‌وه بۆ توركيا و به هۆى ئه‌وه‌ى كارته‌كه‌ى كاتى بوو، له لايه‌ن كونسوڵخانه‌ى توركياوه بۆى درووستكرابوو، تووشى ئاسته‌نگى لێكۆڵينه‌وه‌ى پۆليس بوويه‌وه.
پێشتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره رايگه‌ياندبوو، جانتا و كه‌لوپه‌له‌كانيان دزيوه و له ناويشياندا پاسه‌پۆرتى ديپلۆماسى لێ دزراوه.
ئه‌ردۆغان باسى ئه‌و رووداوه‌ى كرد و به توڕه‌يى به رووى ئه‌ڵمانيادا قسه‌يكرد و گوتى: "پێشوازى له تيرۆريستان ده‌كه‌ن و په‌ناگه‌يان بۆ دابين ده‌كه‌ن، به‌ڵام جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌مان بۆ ماوه‌ى يه‌ك كاتژمێر ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كه‌ن. ئايا ئێمه بۆمان نييه هه‌مان شت له به‌رامبه‌ريان بكه‌ين؟ له‌و حاڵه‌ته‌شدا ناومان لێده‌نێن و ده‌ڵێن ئه‌ردۆغان ديكتاتۆره!".
سه‌رۆكى توركيا، هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شيكرد، كه وڵاته‌كه‌ى هه‌مان رێوشوێن ده‌گرێته به‌ر ئه‌گه‌ر بێت و به‌رلين سزاى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه نه‌دات له رووداوه‌كه تێوه‌گلاون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رووسيايى نۆڤۆستى، بڵاويكردووه‌ته‌وه، هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا باڵيۆزى ئه‌ڵمانياى له ئه‌نقه‌ره بانگ كردووه و داواى روونكردنه‌وه‌ى له رووداوى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى باخچيكابيلى لێكردووه.
له لايه‌ن خۆيه‌وه، په‌رله‌مانى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ى ئه‌ڵمانياى ئيدانه كردووه و رايگه‌ياندووه، ئه‌و ره‌فتاره له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌يى گه‌وره‌ى توركيى كارێكى قبوڵ نه‌كراوه.