پەرلەمانتارێکی گۆڕان: شیعە و سووننەکان دژی پێشمەرگەن

پارتی: ئەوەی لەسەر بودجەی پێشمەرگە دەوترێت موزایەدەیە

K24 – هه‌ولێر:

لایەنە سیاسییەکان لەبارەی بودجەی پێشمەرگەوە بۆچوونیان جیاوازەو پەرلەمانتارێکی گۆڕان رایدەگەیەنێت شیعە و سووننەکان دژی پێشمەرگەن و پەرلەمانتارێکی یەکێتیش داوای یەکهەڵوێستی نوێنەرانی کورد دەکات لە بەغدا و پارتیش پێیوایە ئەوەی لەسەر بودجەی پێشمەرگە دەوترێت موزایەدەیە.