فراكسيۆنه‌ كوردييه‌كان پێچه‌وانه‌ى يه‌كدى له‌ باره‌ى بودجه‌وه‌ لێدوان ده‌ده‌ن

فراکسیۆنی پارتی دەڵێ ئەو کارە جگە لە موزایەدەكردن ھیچی نوێی تێدا نییە.
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

فراکسیۆنەکانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و بەشێک لە پەرلەمانتارانی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێن بە چەسپاندنی رێککەوتنی ساڵی پاری نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی پشکی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2017 دەستکەوتی زیاتریان بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر کردووە، لەکاتێکدا فراکسیۆنی پارتی دەڵێ ئەو کارە جگە لە موزایەدەكردن ھیچی نوێی تێدا نییە.