ئیسرائیل: چاره‌سه‌ر دابه‌شكردنی عێراق و سووریایه
K24 - هه‌ولێر:
به بۆچوونی ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، سێ چاره‌سه‌ری بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه له ئارادان، كه ده‌بێت وڵاتانی جیهان له‌به‌رچاوی بگرن و دابه‌شكردنی عێراق و سووریاش، گرنگترینیانه.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و رووداوانه‌ی ئێستا وانه‌یه‌كی دیارن، به‌تایبه‌تیش بۆ ئیسرائیل و بۆ ئه‌وانه‌ش كه گرنگی به سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن.
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان، له وتارێكدا، كه رۆژی دووشه‌ممه 5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2016، له وێبسایتی (دیڤینیس نیوز)ی ئه‌مه‌ریكی، به‌ناوونیشانی "سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له ره‌وشی تێكچووی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست" بڵاوبووه‌ته‌وه، رووداوه‌كانی عێراق، سووریا، یه‌مه‌ن و وڵاته‌كانی ناوچه‌كه، به زه‌مینله‌رزه‌یه‌كی مێژوویی وه‌سف ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "چاره‌سه‌ری ناوچه‌كه، خۆی له داڕشتنه‌وه‌ی سنووری نوێی هه‌ندێك وڵات‌دا ده‌بینێته‌وه، گۆڕانكاری سنووره‌كان، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی عێراق و سووریا و دانانی هێلی نوێ و جیاكه‌ره‌وه له‌نێوان ناوچه سووننه و شیعه‌نشینه‌كان، ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی فیتنه‌ی تایه‌فی و رێگه‌ی چاره‌سه‌ری له به‌رده‌م ئه‌و وڵاتانه ده‌كاته‌وه، كه شه‌رعییه‌تی ناوخۆییان هه‌یه".
لیبه‌رمان له وتاره‌كه‌یدا، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه، دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك ده‌وڵه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد، له ئه‌نجامی رێككه‌وتننامه‌ی سایكس-پیكۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستعیمارییه‌ت بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی شێوازی ژیانی دانیشتووانه‌كه‌ی و جیاوازییه تایه‌فیی و نه‌ژادییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كان كرابێت.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئیسرائیل، روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و بیروبۆچوونه هه‌ڵه‌یه كه پێیی وابێت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه له‌ناو ئه‌و سنوورانه‌ی ئێستایاندا جارێكی دیكه ده‌توانن درێژه به ژیان بده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه‌ی ئیسرائیل ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و چاره‌سه‌ره له‌سه‌ر ململانێكانی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیلیش جێبه‌جێ ده‌بێت و ده‌ڵێت: "له كۆتاییدا ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ببنه دوو ده‌وڵه‌تی جیا".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، له وتاره‌كه‌یدا ئاماژه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "چینی ناوه‌ڕاست به ته‌واوه‌تی له‌بیرچووه‌ته‌وه و دیارنییه، زۆربه‌ی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به‌ده‌ست كێشه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه له دامه‌زراوه‌كان ده‌ناڵێنن و هه‌ژار بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چینی پیاوانی بازرگان و زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌ن".
لیبه‌رمان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته پارێزگارییه‌كی به‌هێز له چینی ناوه‌ڕاست بكرێت، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی جیهان پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری به‌خۆوه ده‌بینن، خاوه‌نی چینێكی ناوه‌ڕاستی فراوانن، له هه‌ندێك حاڵه‌ت ئه‌و چینه نزیكه‌ی 80%ی دانیشتووانی وڵات پێكده‌هێنن.
ئه‌و به‌رپرسه ئیسرائیلییه، له وتاره‌كه‌یدا، ده‌مارگیری ئایینی و توندڕه‌وی نه‌ته‌وه‌یی، به یه‌كێك له هۆكاره‌كانی داته‌پینی ئابووری داده‌نێت و ده‌ڵێت: "یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی ره‌وشه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته ئێستا".
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، باس له له‌ناوبردنی گرووپ و ده‌سته و تاقمه نیمچه سه‌ربازییه‌كان ده‌كات، دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و ئه‌زموونه‌ی ئێستا له ئارادایه، سه‌لماندوویه‌تی كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له رێگه‌ی هێرشی زه‌مینییه‌وه ده‌بێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، گورزی ئاسمانی و پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی به‌شێكی كه‌من له هاوكێشه سه‌ربازییه‌كه، به‌ڵام ته‌نها به‌وه‌نده ناتوانرێت سه‌ركه‌وتنی ته‌واو و یه‌كجاره‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنرێت.
ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقعییانه بۆ ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، مه‌زهه‌بی و جوگرافیی و ستراتیژی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكرێت، له پێناو داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی و درووست له‌ناوچه‌كه، ئه‌وه‌ش پێویستییه‌كی حه‌تمییه بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل.
بیروبۆچوونه‌كانی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا یه‌كده‌گرێته‌وه، كه به‌ر له خۆكاندیدكردنی بۆ ئه‌و پۆسته، له ساڵی 2007، داوای دابه‌شكردنی عێراقی ده‌كرد بۆ سێ به‌شی كوردی، سووننی و شیعیی، كه هه‌ر یه‌كێكییان خاوه‌ن مافی خۆڕێبه‌ری خۆی بێت.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم + دیڤینیس نیوزی ئه‌مه‌ریكی