عێراق.. به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، به گوێره‌ی لێدوانی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری عێراق و سه‌رچاوه ته‌ندروستییه‌كان، به هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش، له نزیك سنووری سووریا، ده‌یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن، كوژران.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، بازاڕێكی قه‌ره‌باڵخی شاری قائیمی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبارییان له رۆژئاوای عێراق كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌حمه‌د سه‌لمانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان به ئاژانسه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه، نزیكه‌ی 55 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستداوه.
ئاژانسه‌كه هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌و فڕۆكانه نه‌كردووه كه ئه‌و بازاڕه‌یان بۆردومان كردووه و تا ئێستاش حكوومه‌تی عێراق هیچ زانیارییه‌كی به فه‌رمی له‌و باره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.