مه‌سرور بارزانی: چاوه‌ڕێی پشتگیریی زیاتر له ئیداره‌ی ترامپ ده‌كه‌ین
K42 - واشنتن:
مه‌سرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمریکا لە سەر پشتگیريی کوردستان بەردەوام دەبێت و ئێمە چاوەڕێی هاوکاری زیاتر لە ئیدارەی نوێ دەکەین.
مەسرور بارزانی لە کونگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتن گوتی: "ئێمە داواکاری زیاترمان لە ئیدارەی نوێ هەیە و چاوەڕێ دەکەین هاوکاری زیاتری کورد و پێشمەرگە بکەن".
هه‌فته‌یه‌كه شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكایه و تا ئێستا له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای ئیداره‌ی ئێستا و راوێژكارانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردرا، دۆناڵد ترامپ كۆبووه‌ته‌وه.
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان, ئاماژەی بەوەکرد لە سەردانەکەیدا چەندین بەرپرس و راوێژکاری گرنگی ئیدارەی نوێی ئەمریکیان بینیوە و بەڵێنی بەردەوامی هاوکاریی و پشتگیری ئەمریکایان بۆ کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتکردووتەوە.
سه‌باره‌ت به مه‌به‌ستی سه‌ردانی ئه‌و شانده بۆ ئه‌مه‌ریكا، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌وان له‌و سه‌ردانه بۆ گه‌یاندنی سوپاسی هه‌رێمی كوردستانه بۆ ئه‌و وڵاته و تێگه‌یشتنه له ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، له باره‌ی پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئایینده‌دا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان مایك پێنس، جێگری سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمى كوردستان، نیشانه‌ی گرنگیدانی ئه‌و وڵاته‌يه به هه‌رێمی كوردستان.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان، گوتی: "پێشمه‌رگه بۆ ئه‌وه شه‌ڕ ناكات كه له به‌غداوه پاره‌ی پێده‌درێت یان نا، چونكه له 2014ه‌وه بودجه بڕاوه، پێشمه‌رگه شه‌ڕی بۆ ئه‌و بیروباوه‌ڕه كردووه كه هه‌یه‌تی و پارێزگاری له وڵاتی خۆمان ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت كه به‌غدا په‌یڕه‌وی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئێمه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رۆڵی كوردستان و پێشمه‌رگه نادیده بگرن، ئێمه‌ش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و بۆ ئه‌وه‌شه ده‌مانه‌وێت ئایینده‌ی رووناكترمان هه‌بێت له‌م په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر په‌رله‌مانتاران و حكوومه‌تی به‌غدا چۆن سه‌یری ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌كه‌ن، تاكو بێنه پێشه‌وه ئێمه زیاتر ده‌چینه پێش".