جۆزیف بایدن له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی كۆده‌بێته‌وه
K24 - واشنتن:
جۆزیف بایدن، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له واشنتن كۆده‌بێته‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی كه له شه‌ڕی دژی داعش، پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقیش كردووه.
له به‌رامبه‌ردا، جۆزیف بایدن، قوربانیدانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی له شه‌ڕی دژی داعش، به‌رزنرخاندووه و گوتیشی: "پێشمه‌رگه هێزێكی هه‌ره كاریگه‌ره له تێكشكاندنی داعش".
هه‌ریه‌ك له ئاڤریل هاینس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا و برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری تایبه‌تی باراك ئۆباما، له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌بوون.
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه، شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، له ئه‌مه‌ریكایه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ت و كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان سازكردووه.
دیدارێكی پێشووتری نێوان جۆزیف بایدن، جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كورستان ـ ئەرشیڤ