شێرە ژنی دیجلە بۆ توڵەسەندنەوە لە داعش دەجەنگێت
K24 – هه‌ولێر
میعاد جبوری له‌ناو سه‌دان چه‌كداری "شێره‌كانی دیجله" جلوبه‌رگی سه‌ربازی له‌به‌ر كردووه و بۆ توڵه‌سه‌ندنه‌وه له داعش ده‌جه‌نگێت.
جبوری دایكی پێنج منداڵه به‌شداری هێرشێكی هاوبه‌شی سوپای عێراق و چه‌كداره هۆزه‌كان بووه بۆ سه‌ر گوندی "كانۆس" له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له نزیك موسڵ.
میعاد به رۆیته‌رزی رایگه‌یاند دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ داعش پاڵی پێوه نا وه‌ك پیاوانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ی چه‌ك هه‌ڵگرێت كه داعش له‌ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵ حوكمڕانی، نه‌یارانی به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه سزا دا و كوشتیان، هه‌ندێكیان ئامۆزای ئه‌و بوون.
به‌ڵام جیاوازی ئه‌و له‌گه‌ڵ پیاوانی ناوچه‌كه‌ی له‌وه دایه، تاكه ژنه راسته‌وخۆ به‌شداری شه‌ڕێ دژی داعش بووه و ئه‌و نه‌ریته‌ی كۆمه‌ڵگا ده‌شكێنێت كه ژنان له‌ناو ماڵ سنووردار ده‌كرێن و به‌ده‌گمه‌ن له نزیك به‌ره‌كانی شه‌ڕ ده‌بینرێن.
به ئاماژه‌پێدان به چه‌كداره‌كانی ده‌وروبه‌ری خۆی ده‌ڵێت "ئه‌و سه‌ربازانه هه‌موویان برای منن، بۆ من جێگه‌ی شانازییه له‌گه‌ڵیانم. داعش هات بۆ ئه‌وه‌ی عێراق وێران بكات، به‌ڵام ئێمه ئه‌و سه‌گانه ده‌سوتێنین".
میعاد 10 رۆژ به‌ر له ئێستا به چه‌كداره هۆزه‌كانی "شێره‌كانی دیجله" په‌یوه‌ست بوو و هیچ ئه‌زموونێكی شه‌ڕكردنیشی نییه.
جبوری ئه‌م هاوینه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له گوندی كانۆس ئاواره بوو و وه‌ك هه‌زاران كه‌سی دیكه له كه‌مپه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێ بوو، هه‌ر ئه‌و شوینه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیر كرا.
میعاد دڵنیا نییه له‌وه‌ی كه بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كراوه، له‌وانه‌یه به هه‌ڵه به گومان‌لێكراو ناونرابێت، یان كه‌سێك دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵی هه‌بێت و له‌وانه‌یه به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش تۆمه‌تباری كردبێت. گوتیشی "تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌زانم ئه‌و هیچ كارێكی هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه".
كاتێ كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كرا، میعاد چووه باشووری تكریت و منداڵه‌كانی ـ ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك بۆ نۆ ساڵی دایه ـ له لای خزمێكی به‌جێهشت و به‌شداری له شه‌ڕی دژی داعشی كرد.
گوتیشی: "منداڵه‌كانم ده‌گریان و ده‌یانگوت ده‌ترسین بكوژرێی، پێیانم گوت من ناكوژرێم".
هاوسه‌ره‌كه‌ی میعاد نازانێت چه‌كی هه‌ڵگرتووه و له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌و رازی نابێت، به‌ڵام ده‌زانێت من گورگێكم، جه‌نگاوه‌رم و وه‌ك پیاوێكم".