ڤيديۆ.. پياوێك به‌م جۆره ژنێكى باڵاپۆش ده‌خاته خواره‌وه
K24 – هه‌ولێر:
توندوتيژى به‌رامبه‌ر به ژنانى باڵاپۆش له ئه‌وورپا رووى له زيادبوون كردووه و به گوێره‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆييه‌ى له رێى كامێراى چاودێرييه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، بێ هه‌بوونى هيچ پاساوێك گه‌نجێك ژنێكى باڵاپۆش له‌سه‌ر پليكانه ده‌خاته خواره‌وه.
رووداوه‌كه له گه‌ڕه‌كى نيوكوڵنى به‌رلينى پايته‌ختى ئه‌ڵمانيا تۆمار كراوه.
پێگه‌ى رۆژنامه‌ى بيڵدى ئه‌ڵمانيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى يه‌كێك له گه‌نجه‌كان پێله‌قه له ژنێكى باڵاپۆش ده‌دات و ده‌يخاته خواره‌وه، به‌ڵام كه‌سانى ده‌وروبه‌رى وه‌ك بڵێى به كرده‌وه‌كه رازين و هيچ كاردانه‌وه‌يه‌ك پيشان ناده‌ن.
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى پۆليس، ئه‌و ژنه بۆ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى رووى له‌و شوێنه كردووه و تا ئێستا نازانرێت هۆكارى ئه‌و جۆره توندوتيژييه به‌رامبه‌ر به ژنه‌كه چى بووه.