هێزه عێراقییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كرد
K24 – هه‌ولێر
هێزه عێراقییه‌كان رۆژێك پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵام گرت له گه‌ڕه‌كی وه‌حده له باشووری موسڵ له به‌ری چه‌پی شاره‌كه، پاشه‌كشه‌یان كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، هێزه عێراقییه‌كان به خێرایی پێشڕه‌وییه‌كان كرد و چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی وه‌حده و ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵام گرت و وه‌ك نیشانه‌یه‌ك بۆ گۆڕینی تاكتیكی شه‌ڕ ده‌هاته به‌رچاو، مانگێك پاش ئه‌وه‌ی كه هێزه عێراقێیه‌كان له به‌ری چه‌پی موسڵ گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك ده‌چوونه پێش و له چه‌كدارانی داعش پاكیان ده‌كردنه‌وه.
توندوتیژی شه‌ڕ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر گرنگی پیشڕه‌وی سوپا له باشووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ بۆ سه‌نته‌ری شار هه‌یه كه شه‌ڕی موسڵ بۆ ماوه‌ی حه‌وت هه‌فته‌یه بێ پچڕان به‌رده‌وامه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌م به فه‌رمانی عه‌بادی و به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستان و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زیاتر له نێوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه.
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ڵام بۆردومان ده‌كه‌ن
سه‌ربازانی عێراقی رۆژی سیشه‌ممه چوونه ناو نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام له گه‌ڕه‌كی وه‌حده كه ته‌نیا 1.5 كیلۆمه‌تر له رووباری دیجله‌وه دووره، به‌ڵام رۆژی دواتر كشانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی داعش به شه‌ش ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی خۆكوژ هێرشی كرده سه‌ر سه‌ربازانی عێراقی، هه‌ر وه‌ك له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا هاتووه.
گوتیشی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داوای عێراق، هێرشیان كرده سه‌ر بینایه‌كی كۆمه‌ڵگه‌ی نه‌خۆشخانه، كه چه‌كدارانی داعش له‌وێوه به گوللـه و رۆكێت و نارنجۆك ته‌قه‌یان ده‌كرد.
ئه‌فسه‌رێكی عێراقی له‌مباره‌وه گوتی كاتێ كه سه‌ربازه‌كانمان له‌ناو بیناكانی نه‌خۆشخانه بوون، ئۆتۆمبێله بۆمبه‌كراوه‌كانی خۆكوژه‌كانی داعش له ژێر ئاگردا هاتن و نازانن له رێگه‌ی تونێله‌وه هاتن یان خۆیان له ناو حه‌وشی نه‌خۆشخانه حه‌شاریان دابوو.
گوتیشی: "نازانین، وه‌ك تارمایی وا بوون".
تێكشكاندنی تانكێكی سوپای عێراق لە حەوشی نەخۆشخانەی سەلام
عێراق ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م هێرشه ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌فسه‌ره‌كه گوتی 20 سه‌رباز كوژراون و نزیكه‌ی 20 ئۆتۆمبیڵی سه‌ربازیشیان له‌ناو چووه یان زیانیان به‌ر كه‌وتووه.
ئاژانسی ئه‌عماقی داعش باس له تێكشكاندنی زیاتر له 20 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و كوژرانی ده‌یان سه‌رباز له‌م هێرشه‌دا كردووه و وێنه‌ی سووتاندنی تانكێكیشی بڵاو كرده‌وه.