هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارییه‌كانی بۆ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات زیاتر كردووه
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێودوڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند به هاوكاری هێزه لۆكالییه‌كان له شه‌ڕی ره‌ققه له سوریا و موسڵ له عێراق پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
جه‌نه‌راڵ جۆن دۆریان له به‌غداوه به پێنتاگۆن رایگه‌یاند هێرشه هه‌واییه‌كانی دژی داعش بۆ یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ره‌ققه زیاتر بووه و 300 هێرشی هه‌وایی له مانگی رابردوو ئه‌نجامدراوه و 700 كیلۆمه‌تری دووجا له داعش رزگار كراوه.
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی "به رزگاركردنی ناوچه‌كانی باكووری سوریا، هه‌زاران هاووڵاتی سڤیل له چنگی داعش رزگار كراون، به‌ڵام زۆرێكیان ئاواره بوونه، به‌شیكیان چوونه‌ته منبج، به‌ڵام به‌داخه‌وه له كاتی رۆیشتن رووبه‌ڕووی هێرشی گرووپی بچووكی داعش و بۆمبه چیندراوه‌كان بوون.
له درێژه‌ی ئه‌م پرسه رایگه‌یاند هیزه‌كانی سوریای دیموكرات و ئه‌ندامه عه‌ره‌به‌كانی ئیداره‌یه‌كیان له خه‌ڵكی منبج پێكهێناوه و ده‌ستیان به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری كردووه، له‌وانه كردنه‌وه‌ی زیاتر له 240 قوتابخانه له ناو شار و چاورێ ده‌كه‌ین شتێكی هاوشێوه له ره‌ققه پاش رزگاركردنی دروست ببێت.
گوتیشی هاوكات له‌گه‌ڵ په‌راوێزخستنی ره‌ققه له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریا دیموكرات، ژماره‌ی ئه‌و هێزه روو له زیادبوونه و یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی عه‌ره‌ب به‌م هێزه‌وه په‌یوه‌ست بووه و ژماره‌یان زیاتره له 1000 كه‌س له ژن و پیاو و بۆ پاراستنی ناوچه‌كانیان به‌شدار بوونه.
هه‌روه‌ها باس له راهێنانی زیاتر له 1500 ئه‌ندامی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كرد بۆ رزگاركردنی ره‌ققه و پاراستنی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ و زیاتر له 90% یان هاووڵاتی عه‌ره‌بن و ئه‌و یه‌كه‌ش گرنگ زانی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی شاری ره‌ققه له لایه‌ن دانیشتوانه‌كانییه‌وه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رۆژی 5 تشرینی دووەمی رابردوو ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی "توڕه‌یی فورات" بۆ رزگاركردنی شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی داعش له سوریا راگه‌یاند.
له باره‌ی توركیاش گوتی له‌م رۆژانه كۆبوونه‌یه‌كی هاوبه‌شمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ توركیا، هێزه‌كانی سوریا دیموكرات و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاڵۆزی و پیشی وایه دیپلۆماسی و به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی، له‌ناوبردنی یه‌كجاری داعش گره‌نتی ده‌كات.
له باره‌ی شه‌ڕی موسڵیش ئاماژه به‌وه دا هێزه‌كانی عیراقی له‌سه‌ر پێشڕه‌وییه‌كانیان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی شار به‌رده‌وامن و هاوكات له‌گه‌ڵ پێشره‌وی هێزه‌كانی دژه تیرۆر له رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، فیرقه‌ی نۆی سوپای عیراق له میحوه‌ری باشووری رۆژهه‌ڵات چووه‌ته ناو شار.
گوتیشی كردنه‌وه‌ی میحوه‌رێكی نوێی شه‌ر، كاردانه‌وه‌ی داعشی لێكه‌وته‌وه به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وییه‌كان، تواناییه‌كانی كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له میحوه‌ری رۆژهه‌ڵات. هه‌روه‌ها باس له به‌رده‌وامبوون بۆردومان و تۆپبارانی هاوپه‌یمانان بۆ له‌ناوبردنی داعش كرد و پیشی وایه هیچ هاووڵاتییه‌ك له‌كاتی بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام له موسڵ له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه نه‌بۆته قوربانی.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به فه‌رمانی عه‌بادی و به به‌شداری نزیكه‌ی 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستان و تیمێكی تایبه‌تی ئه‌مریكا و پشتگیری هاوپه‌یمانان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا زیاتر له نێوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵیان كۆنترۆڵ كردووه.