به وێنه.. خه‌ڵكى زيقار به‌م جۆره پێشوازييان له مالكى كرد
K24 – هه‌ولێر:
هاووڵاتييانى دانيشتووى پارێزگاى زيقار، به هه‌ڵواسينى لافيته و درووشمى دژ به مالكى دژايه‌تى خۆيان بۆ سه‌ردانى سه‌رۆكى ئيتيتلافى ده‌وڵه‌تى ياسا نورى مالكى بۆ پارێزگاكه‌يان ده‌ربڕى.
سايتى بابل24 له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: نورى مالكى هيچ كاتێك مه‌زنده‌ى ئه‌وه‌ى نه‌كردبوو، دانيشتوانى زيقار به‌و جۆره پێشوازى لێ بكه‌ن و ئه‌و چاوه‌ڕوانى ده‌كرد، فه‌رشى سوورى بۆ راخرێت و به گوڵ پێشوازى لێ بكرێت.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: خه‌ڵكى زيقار كوشتارى سبايكه‌ر و زيندانى بادووش و كۆمه‌ڵكوژييه‌كانى ته‌له‌عفه‌ر، به‌شير، شنگال، مووسڵ و تكريتيان بير مالكى هێناوه‌ته‌وه و يه‌كێك له هاووڵاتيان به كه‌وشى پێى له وێنه‌ى مالكى ده‌دا و نه‌يارێتى خۆي بۆ پێشوازيكردن له مالكى ده‌رده‌بڕى.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ئه‌و سايته، مالكى ده‌يه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌شى به ده‌رفه‌ت زانيوه، له رێى سه‌ردانى مه‌يدانى و بينيى كه‌سايه‌تييه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌رى پشتيوانى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى بكات، به‌ڵام رووبه‌ڕووى دۆخێكى ناهه‌مووار بووه‌ته‌وه، كاتێك بۆى ده‌ركه‌وت خه‌ڵكى زيقار نايانه‌وێت پێشوازى لێ بكه‌ن.