له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا 50 هه‌زار چه‌كداری داعش كوژراون
K24 – هه‌ولێر
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند له ماوه‌ی دوو ساڵ نزیكه‌ی 50 هه‌زار چه‌كدارانی داعشیان له عێراق و سوریا كوشتووه.
پێشی وایه "ئه‌و ته‌نیا پرۆسه‌ی ژمێریارییه، به‌ڵام بۆ خۆی شتێكه و كاریگه‌ری به‌سه‌ر دوژمن هه‌یه".
جۆن دۆریان گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش گوتی "سه‌دان چه‌كداری داعش له شه‌ڕی موسڵ كوژراون و ریكخراوی داعش چه‌كدارانی گه‌نج به داخه‌وه نووجوانان بۆ شه‌ڕ ره‌وانه ده‌كات".
هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی داعش ده‌ست به به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو له موسڵ كردووه، به‌پێچه‌وانه‌ی رابردوو ئه‌مجاره ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی پیشكه‌وتوو به‌كار ده‌هێنێت كه راگرتینان زۆر سه‌خته. هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كانی وشك ده‌بن، به‌ڵام هێشتا ره‌وش مه‌ترسیداره.
له لایه‌كی تره‌وه ژماره‌ی هێرشه هه‌واییه‌كانی هاوپه‌یمانان دژی داعش ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت له وه‌ته‌ی مانگی ئابی 2014 نزیكه‌ی 16 هه‌زار و 600 هێرشی هه‌واییان دژی داعش له عێراق و سوریا ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی كوژرانی 173 هاووڵاتی سڤیل له هه‌ردوو وڵات به‌هۆی بۆردومانه‌كانی به ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
رێكخراوه ناحكومییه‌كان باس له كوژرانی نزیكه‌ی 1900 هاووڵاتی سڤیل له سوریا عێراق ده‌كه‌ن به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان.