له یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی نایابی پێشمه‌رگه ریكۆردی نوێ تۆمار كران
له گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی برایه‌تی كۆتایی به چاوه‌ڕوانییه‌كان هێنا و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خوله‌كه تۆمار كرد، یانه‌ی نه‌ورۆزیش تووشی یه‌كه‌مین یه‌كسانبوون بوو.
پێشمه‌رگه هه‌ولێر ـ برایه‌تی
له شارۆچكه‌ی پیرمام یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی برایه‌تی كرد، یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام رووداوه گه‌وره له كۆتاییه‌كانی گێمی دووه‌م بوو، كاتێك ئه‌ركان ره‌حیم له خوله‌كی 82 گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی برایه‌تی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه‌ی یاریزانه كه‌لارییه‌كه‌ی یانه‌ی برایه‌تی ته‌واو بوو، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش له‌م وه‌رزه تووشی سێیه‌مین شكست بوو.
یانه‌ی برایه‌تی كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 6 خاڵ و بۆ خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ركه‌وت، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش به 6 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌مه‌وه بۆ چواره‌م دابه‌زی.
دهۆك ـ گازی باكوور
یانه‌ی گازی باكووری شاری كه‌ركووك بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی دهۆك گه‌شتی بادینانی كرد، یارییه‌كه‌ش به‌یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات، سه‌ره‌تا یانه‌ی گازی باكوور له خوله‌كی 65 له رێگه‌ی نیاز مه‌غدیدی به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی به گۆڵێك پێشكه‌وت.
دواتر یانه‌ی دهۆك له خوله‌كی 76 له رێگه‌ی وه‌لید سه‌لمان به لێدانی سزا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یانه‌ی دهۆك بووه خاوه‌نی 5 خاڵ و بۆ خانه‌ی شه‌شه‌م دابه‌زی، یانه‌ی گازی باكووریش كۆی خاڵه‌كانی له خانه‌ی پێنجه‌م گه‌یانده 6 خاڵ.
نه‌ورۆز ـ هه‌ولێر
ئه‌م یارییه له شاری سلێمانی به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، یانه‌ی نه‌ورۆز له دوای 5 یاری بووه خاوه‌نی یه‌كه‌مین یه‌كسانبوون له خوله‌كه و به 13 خاڵ شوێنی خۆی له لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی قایمتر كرد، یانه‌ی هه‌ولێریش كه تاكه یانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌تی كه هیچ دۆڕاندنێكی نییه، به 4 یه‌كسانبوون و یه‌ك بردنه‌وه له خاوه‌نی دووه‌م بووه خاوه‌نی 7 خاڵ.