ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دژی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان فراوانتر ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
تا دێت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له دژی "سووكایه‌تیكردنی په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان" به هاوسه‌ری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه، فراوانتر ده‌بن و فراكسیۆنی گۆڕانیش له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رگری له په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌كات.
سروه عه‌بدولواحید، له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "دیجله"، كه قسه‌كانی به "سووكایه‌تی به هاوسه‌ری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه" لێكدرایه‌وه، به‌و هۆیه‌وه، به‌شێك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، وێڕای رێكخستنی گردبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری، ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، تۆمار بكه‌ن.
له دوو كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی جیاوازدا، له هه‌ولێر و سلێمانی، رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ده‌نگی ناڕه‌زاییان به‌رزكردووه‌ته‌وه، به‌شێك له چالاكوانانیش، داوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن.
هه‌رچی روونكردنه‌وه‌ی فراكسیۆنی گۆڕانه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌رگری له سروه عه‌بدولڕه‌حمان ده‌كات و پارتی دیموكراتی كوردستان به به‌لاڕێدابردنی لێدوانه‌كان ده‌كات، به‌ڵام لێدوانه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان، ته‌واوی كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ی تووڕه‌كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به گوێره‌ی ئاماری گۆڕان، ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه، ده‌نگییان به‌و حزبه‌داوه.
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له سلێمانی.
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رێكخراوی رۆژهات، كه تایبه‌ته به كه‌سوكاری شه‌هیدان، له هه‌ولێر.