قاوه‌خواردنه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئیڤانكا ترامپ 17 هه‌زار دۆلاری تێده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر بته‌وێ قاوه‌یه‌ك له نیویۆرك، یان واشنتۆن، له‌گه‌ڵ ئیڤانكا ترامپ، كچی دۆناڵد ترامپ، 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بخۆیته‌وه، ده‌بێت 17 هه‌زار و 5 سه‌د دۆلار بده‌ی.
به گوێره‌ی وێبسایتی Charity Buzz, ئه‌و قاوه‌خواردنه‌وه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئیڤانكا ترامپ خستووه‌ته زیادكردنی ئاشكرا و به 17 هه‌زار و 5 سه‌د دۆلار ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ رێكخراوی ئیریك ترامپی برای و تایبه‌ت ده‌بێت بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سانت جۆد، تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵ.
تا ئێستاش 9 كه‌س به‌شدارییان له‌و پرۆژه‌یه‌دا كردووه و نزیكه‌ی 63 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌و پرۆژه خێرخوازییه كۆكراوه‌ته‌وه.
ئیڤانكا ترامپ، كچی گه‌وره‌ی دۆناڵد ترامپی گه‌وره بازرگان و 45ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه و هاوكات جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی ترامپه و له‌گه‌ڵ براكه‌یدا سه‌رپه‌رشتیاری درووستكردنی زنجیره هۆتێله‌كانی ترامپییان كردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی، قاوه‌خواردنه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ ئیڤانكا، مه‌رجی پێشوه‌خته‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی دامه‌زراوه‌ی ترامپ و ئاماده‌بوونی تیمه‌كه‌یه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه نیشانبدات كه به‌شداریی پرۆژه‌كه ده‌كات.