ئه‌مريكا 32 ساڵه بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤيديۆيه‌ى قه‌ده‌غه كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
رووداوه‌كه 1984 روويداوه و ماوه‌ى 32 ساڵه ئه‌مريكا بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤيديۆى رووداوه‌كه‌ى قه‌ده‌غه كردبوو، له ئێستادا بۆ يه‌كه‌مجار هاووڵاتيانى ئه‌مريكا ڤيديۆى تێكشكانى فڕۆكه‌ى بۆينگ 720 له بيابانى ويلايه‌تى كاليفۆرنيا ده‌بينن.
رووداوه‌كه هيچ قوربانييه‌كى لێ نه‌كه‌وته‌وه, چونكه ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئاسمانى و فڕۆكه‌وانى ئه‌مريكا ناسراو به ناسا بۆ تاقيكردنه‌وه و به مه‌به‌ستى زانينى ئاست و رێژه‌ى ئاگرى ته‌قينه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه ئه‌زموونه‌كه‌يان ئه‌نجامدا.
فڕۆكه‌كه چه‌ندين تۆمارى ده‌نگى و كامێراى لێ به‌سترا بوو بۆ ئه‌وه‌ى به وردى وێنه‌ى هه‌موو چركه‌يه‌كى رووداوه‌كه بگرن.
هه‌روه‌ها چه‌ندين بوكه‌ڵه‌يان وه‌ك سه‌رنشينى فڕۆكه‌كه سه‌رخستبوو، بۆ ئه‌وه‌ى له راده‌ى كاريگه‌رى رووداوه‌كه له‌سه‌ر سه‌رنشينانى فڕۆكه‌كه بزانن.
تاقيكردنه‌وه‌كه رۆژى يه‌كى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 1984 ئه‌نجامدراو له دووره‌وه له رێگه‌ى كۆنترۆڵه‌وه جووڵه به فڕۆكه‌كه ده‌كرا.
بۆ بينينى ڤيديۆكه كرته لێره بكه.