نۆ ساڵه نان و ئاوى نه‌چه‌شتووه

K24 – هه‌ولێر:
كچێكى ئه‌سيوبيى به ناوى مولوورك ئه‌مباوى ته‌مه‌ن 18 ساڵ رايگه‌ياند، ماوه‌ى 9 ساڵه هيچ خواردن و خواردنه‌وه‌يه‌كى نه‌چه‌شتووه.
پزيشكان پشكنينيان بۆ ته‌ندرووستى ئه‌و كچه كردووه و ده‌ركه‌وتووه، هيچ شوێنه‌وارێكى خواردن و خواردنه‌وه له گه‌ده‌يدا نييه و هێشتا گه‌يشتوونه‌ته ئه‌وه‌ى بزانن له ژيان ده‌مێنێت ياخود نامێنێت.
ئه‌مباو گوتى: له پۆلى پێنجه‌مى سه‌ره‌تاييه‌وه تا ئێستا هيچ شتێكى نه‌خواردووه و نه‌خواردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شى گوتوه: هيچ كێشه‌يه‌كى ته‌ندرووستى نييه و ته‌نيا هه‌ندێكجار سه‌ر ئێشه‌يه‌ك ده‌گرێت و حه‌پێكى هێوركه‌ره‌وه و ئازارشكێن ده‌خوات.
ئه‌مباو ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و خزمێكيان له ئه‌ديس ئه‌باباى پايته‌ختى ئه‌سيوبيا ده‌ژيت و خزمه‌كه‌يان وتوويه‌تى: ماوه‌ى دوو مانگه و له‌وه‌ته‌ى ماڵيان هاتووه‌ته لامان تا ئێستا نه‌مبينيوه ئه‌مباو هيچ بخوات.
هاوسه‌ره‌كه‌شى ئه‌وه‌ى وتووه: قه‌ت ئه‌مباوى نه‌بينيوه شت بخوات و ته‌نانه‌ت نه‌چووه‌ته سه‌رئاو و پێويستى پێ نه‌بووه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چيرۆكى ئه‌مباو، هينوم فيساها پزيشكى تايبه‌ت له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى ئه‌ديس ئه‌بابا بڕياريداوه پشكنين بۆ ئه‌مباو بكات و به گوێره‌ى ئه‌نجامى پكشنينه‌كان ده‌ركه‌وتووه, ئه‌و كچه هه‌موو پێويستييه‌كى خۆراكى له خوێنيدا هه‌يه و هه‌موو ئه‌ندامانى جه‌سته‌ى به رێكوپێكى كارده‌كه‌ن و لانيكه‌م هه‌فته‌يه‌ك به‌ر له پشكنينه‌كان هيچ مادده‌يه‌كى خۆراكى وه‌رنه‌گرتووه.
ئه‌و پزيشكه روونيكردووه‌ته‌وه, له دنيادا كه‌س ناتوانێت به بێ نان و ئاو بژييت و جه‌سته‌ى داده‌هێزرێت و حاڵه‌تى ئه‌مباو رووداوێكه روونكردنه‌وه‌ى ئاسان نييه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.