ئه‌ردۆغان: "هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى يارمه‌تى تيرۆريستانى داعش و په‌يه‌ده و يه‌په‌گه ده‌دات"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، به‌ڵگه‌ى له‌به‌رده‌سته كه هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش كه ئه‌مريكا سه‌رۆكايه‌تى ده‌كات هاوكارى گرووپه "تيرۆريستييه‌كان" له سووريا ده‌كات له ناويشياندا داعش و يه‌كينه كوردييه‌كانى پاراستنى گه‌ل و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كورديى له سووريا.
ئه‌ردۆغان له ميانه‌ى كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، كه له ئه‌نقه‌ره‌ى پايته‌ختى توركيا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسه‌مبه‌رى 2016 قسه‌يكرد و گوتى: "تۆمه‌تبارمان ده‌كه‌ن به هاوكاريكردن و پشتيوانيكردنى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى داعش".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێستا ئه‌وه ئه‌وانن هاوكارى گرووپه تيرۆريستييه‌كان له ناويشياندا داعش و يه‌كينه كوردييه‌كانى پاراستنى گه‌ل و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش زۆر روون و ئاشكرايه و ئێمه به‌ڵگه‌ى بڕواپێكراومان به وێنه و تۆمارى ڤيديۆيى هه‌يه".
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.