هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ره‌تيده‌كه‌نه‌وه لايه‌نگرانى توركيا شه‌ڕى ره‌ققه بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى ره‌تيكرده‌وه رێگه بدات گرووپ و ميليشياكانى سه‌ر به توركيا له شه‌ڕى ره‌ققه‌دا به‌شدارى بكه‌ن.
توركيا رايگه‌ياندووه، به ره‌زامه‌ندى ئه‌مريكا پشتيوانى له به‌شدارى هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان له شه‌ڕى ره‌ققه‌دا ده‌كات.
له‌و باره‌يه‌وه عه‌قيد ته‌ڵاڵ سلۆ، گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى رايگه‌ياند، رێگه به هيچ هێزێكى نانيشتيمانى نادرێت به‌شدارى شه‌ڕى ره‌ققه بكات.
گوتيشى: ئێمه به مه‌رجى ئهوهيى ئه‌و گرووپانه‌ى به‌شدارى ده‌كه‌ن، ده‌بێت گرووپێكى نيشتيمانى و شۆڕشگێڕانه بێت و له پێناو پاراستنى نيشتيماندا كار بكات.
سياسهتمهدارانى كورد له رۆژئاواى كوردستان دژى ئه‌وه‌ن هێزه‌كانى لايه‌نگرى توركيا به‌شدارى شه‌ڕى ره‌ققه بكه‌ن و هاوكات تا ئێستا له‌و باره‌يه‌وه له لايه‌ن ئه‌مريكاوه هيچ وه‌ڵامێكيان پێ نهگهيشتووهتهوه.
له چوارچێوه‌ى ئۆپراسيۆنه سهربازييهكانيشدا هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى له ناوچه‌ى ته‌بقه‌ى كه‌نارى رووبار‌ى فورات نزيك ده‌بنه‌وه و له به‌رامبه‌ريشدا گرووپ و ميليشياكانى سه‌ر به توركيا گه‌يشتوونه‌ته نزيك شارۆچكه‌ى ئه‌لباب كه له ژێر ده‌ستى داعشدايه.